سەرچاوەیەکی خۆجێیی لە شاری هەولێر بە شەفەق نیوزی ڕاگەیاند، ئاگر لە یەکێک لە پاڵاوگەکانی نەوت لە ناوچەی «دۆلە بەکرە» سەر بە قەزای قوشتەپە لە هەولێر کەوتەوە.
ئاماژە بەوەش کراوە کە: بەخێرایی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ڕەوانەی شوێنەکە کران بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە و تا ئێستا هۆکاری ئاگرەکە دیاری نەکراوە.
ئەم سەرچاوەیە ھیچ زانیارییەکی ئەوتۆی لە بارەی ھەگەری کەوتنەوەی قوربانی لە ئەنجامی ئەم ڕووداوە بڵاو نەکردووەتەوە.
342/